هه‌وڵده‌درێت محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ پۆسته‌که‌ی لاببرێت

هه‌وڵده‌درێت محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ پۆسته‌که‌ی لاببرێت
مه‌وداپرێس-

هاوپه‌یمانێتی میحوه‌ری وه‌ته‌نی بڕیاریدا ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كوتله‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هاوپه‌یمانێتی میحوه‌ری وه‌ته‌نی رایگه‌یاندووه‌: هه‌وڵه‌كانیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ قۆناغی داهاتوودا كه‌سێكی دیكه‌ له‌ شوێنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكه‌ن، كه‌ هاوسه‌نگییه‌كی زیاتری تێدابێت، بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان.

هاوپه‌یمانێتی میحوه‌ری وه‌ته‌نی هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌یان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، كه‌ حه‌لبووسی و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كوتله‌كه‌ی هه‌وڵیانداوه‌ درز بخه‌نه‌ نێو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ و به‌وه‌ش تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن، كه‌ پابه‌ندی ئه‌و مه‌رجانه‌ نه‌بوونه‌ كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یانه‌وه‌ دیاریكراون.


PM:06:42:13/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌