ته‌رمی کچێک دۆزرایه‌وه‌

ته‌رمی کچێک دۆزرایه‌وه‌
مه‌وداپرێس-

تەرمی کچێكی گەنج کە بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژراوە، لە شاری مەریوان دۆزرایەوە.

به‌پێی راپۆرتێکی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممە 11ی ئایاری 2019 تەرمی کچێكی گەنج لە مەریوان دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری ئەو شارە کراوە.

ئەو کچە تەمەن 23 ساڵە بە ناوی "نەرمین وەتەن" کە تەنیا کچی بنەماڵەکەی بووە لەلایەن کەسانی نەناسراو کوژراوە.

تەرمی ئەو کچە لە گۆڕستانی ئاوای کۆڵان نێژراوە و سەرچاوەیەک  لەم بارەوە رایگەیاند: کە بەهۆی ئەوەی نەرمین توشبووی مادەی هۆشبەر بووە و دایک و باوکی بەساڵاچوون، هەتا ئێستا هیچ کەس بەدواداچوونی بۆ نەکردووە.


PM:11:32:13/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 1748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌