عادل عه‌بدولمه‌هدی: ئه‌مه‌ریكا و ئێران نایانه‌وێت شه‌ڕ رووبدات

عادل عه‌بدولمه‌هدی: ئه‌مه‌ریكا و ئێران نایانه‌وێت شه‌ڕ رووبدات
مه‌وداپرێس-

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ی ئایاری 2019 رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا و ئێران نایانه‌وێت شه‌ڕ رووبدات و عێراقیش له‌ هه‌وڵی به‌یه‌ك گه‌یاندنی هه‌ردوولادایه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی روونیشیكرده‌وه‌: ئێران و ئه‌مه‌ریكا نه‌یاری یه‌كدین، به‌ڵام هه‌ریه‌ك به‌ ئاراسته‌یه‌كدا هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی به‌غدان، هه‌ر بۆیه‌ به‌غدا ده‌یه‌وێت رۆڵی هه‌بێت له‌ خاوكردنه‌وه‌ی گرژی نێوانیان.

 سه‌رۆک وه‌زیران وتیشی: حكومه‌تی عیراق به‌ شێوه‌یه‌كی رێكوپێك له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوولایه‌نی ناكۆك.

به‌ هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر ئێران و رێگرتن له‌وه‌ی ئێران نه‌وتی خۆی هه‌نارده‌ی بازاری جیهان بكات، گرژی له‌ نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا درووست بووه‌.



PM:06:09:14/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌