عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی تورکیا ده‌کات

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی تورکیا ده‌کات
مه‌وداپرێس-

له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆک كۆماری توركیا  سبەی چوارشەممە عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق بە مەبەستی تاوتوێکردنی چه‌ند ته‌وه‌رێک سەردانی توركیا دەکات.

فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند: سبه‌ی چوارشەممە عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ر بانگهێشتی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەردانی توركیا دەکات.

له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی چه‌ندین ته‌وه‌ری وه‌ك چۆنێتی پێشخستنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی هه‌ردوو وڵات، به‌تایبه‌ت له‌ بواری بازرگانی و وزه‌، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی عیراق ده‌كه‌ن.



PM:08:53:14/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌