ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی کە کاروانی راھێنەرایەتی ئەنچیلۆتی گۆڕی

ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی کە کاروانی راھێنەرایەتی ئەنچیلۆتی گۆڕی

مەوداپرێس_ کامەران پاڵانی

ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌ی که‌ کاروانی ڕاهێنه‌رایه‌تی کارلۆ ئه‌نچیلۆتی گۆڕی
لۆچیانۆ موجی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پێشووی یانه‌ی یوڤێنتوس، له‌ کتێبه‌ نوێکه‌ی به‌ ناوی (ئه‌و تۆپه‌ی هه‌ڵم گرتووه‌) ده‌ڵێت:-

ئه‌نچیلۆتی دوو وه‌رز ڕاهێنه‌ری یوڤێنتوس بوو، هانده‌ران حه‌زیان لێی نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ کاتی ڕاهێنه‌رایه‌تی کردنی له‌ پارمادا، قسه‌ی نه‌شیاوی به‌ هانده‌رانی یوڤی گوتبوو، ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی ئه‌نچیلۆنی ئاڵۆزتر کرد، به‌ده‌ست نه‌هێنانی هیچ ناسناوێک بوو له‌و 2 وه‌رزه‌دا، له‌و لاشه‌وه‌ مارچیلۆ لیپی فشاری ده‌خسته‌ سه‌رم بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ ببێته‌وه‌ ڕاهێنه‌ری یوڤی.

هه‌رچه‌نده‌ بۆنده‌که‌ی ئه‌نچیلۆتی یه‌ک ساڵی تری مابوو، به‌ڵام ئه‌نچیلۆتی قه‌رزارباری منه‌ چونکه‌ پاش دوورخستنه‌وه‌ی له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی یوڤی، ئه‌ستێره‌ی به‌ختی کاروانی ڕاهێنه‌رایه‌تی دره‌وشایه‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی سێلڤیۆ بێرلیسکۆنی سه‌رۆکی ئه‌ی سی میلان.

بێرلیسکۆنی گوتی:- ئایا ڕاهێنه‌رێکی باشت له‌ خه‌یاڵدایه‌ ئامۆژگاریم بکه‌یت بۆندی له‌گه‌ڵ مۆربکه‌م؟ 

به‌ وشه‌یه‌ک وه‌ڵامم دایه‌وه‌:- ئه‌نچیلۆتی.

خێرا په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌که‌م داخست، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مزانی کارلۆ له‌ ڕێگادایه‌ به‌ره‌و پارما، چونکه‌ دیداری هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گه‌له‌ته‌سرای. ڕاسته‌وخۆم په‌یوه‌ندیم پێوه‌ کرد و پێیم گوت: کارلۆ، بڕۆ بۆ میلان! 

ئه‌نچیلۆتی په‌شۆکا و گوتی:- جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ر چی ده‌ڵێیت؟ من له‌ ڕێگادام به‌ره‌وه‌ مۆرکردنی بۆند له‌گه‌ڵ تورکه‌کان.

هێشتا نه‌گه‌یشتبووه‌ پارما، بۆیه‌ گاله‌ته‌سرای له‌بیر کرد، ئۆتۆمبێله‌که‌ی به‌ره‌و ئاراسته‌ی میلانۆ لێ خوڕی، بۆ مه‌قه‌ڕی ئه‌ی سی میلان، یانه‌ نوێکه‌ی.


PM:11:20:14/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌