ئۆپۆزسیۆن و ئەنجومەنی سەربازی سودان رێككەوتن

ئۆپۆزسیۆن  و ئەنجومەنی سەربازی سودان رێككەوتن
مەوداپرێس-

ئەنجومەنی سەربازیی و ئۆپۆزیسیۆنی سودان لەسەر گۆڕینی دەسەڵاتی وڵاتەكەیان بۆ دەسەڵاتێكی مەدەنی رێككەوتن.

جەنەڕاڵ یاسر عەتا، وتەبێژی ئەنجومەنی راگوزەری سەربازیی سودان رایگەیاندوە "لەگەڵ بزووتنەوەی  ئازادی و بزوتنەوەی گۆڕانی نیشتیمانی سودانی گەیشتوونەتە رێككەوتن و دەبێت لەماوەی سێ ساڵدا دەسەڵاتی سەربازیی بۆ دەسەڵاتێكی مەدەنی لە سودان بگۆڕن"؟

ژەنەراڵ یاسر عەتا  ئاماژەی بەوەشكردووە "بڕیارە كە شەش مانگی داهاتوودا رێككەوتنێكی ئاشتی واژوو دەكەن و خواستەكانی گەلی سودان بەدیدەهێنن".




AM:11:33:15/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌