ئێران 14ملیۆن قوتابی بۆشەڕ ئامادەدەكات

ئێران 14ملیۆن قوتابی بۆشەڕ ئامادەدەكات
مەوداپرێس- هێمن مامەند

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ وەزیری خوێندنی باڵای ئێرانی رایگەیاندووە، 14ملیۆن قوتابیمان ئامادەیە بۆئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ئەمریكا.

بەپێی  وتەی سەرچاوەیەكی بەرپرسی ئێرانی ، محەمەد بەتحائی  وەزیری خوێندنی باڵای ئێران ئەوەی راگەیاندووە" لەئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ ئەمریكا 14ملیۆن قوتابی ئامادەن بۆئەوەی دژی ئەمریكا بجەنگن".

چاودێران و رێكخراوەكانی مافی منداڵان  رەخنە لەم  قسانەی وەزیری خوێندنی باڵا ئێران دەگرن و  بەمەترسی و پێشێلكاری  دژ بەمنداڵانی ناودەبەم".

پێشووتریش رێكخراوەكانی  مافی  مرۆڤ و منداڵان رەخنەیان لەحكومەتی ئێران گرتووە، كەلەماوەی هەشت ساڵی جەنگی لەگەڵ عیراق منداڵان و قوتابیانی بردۆتە جەنگ و بەم هۆیەشەوە چەندین منداڵی هەرزەكارو خوار تەمەن 18ساڵی  كوژراون".
سەرچاوە، سكای نیوز
وەرگێڕانی، هێمن مامەند
  


PM:12:53:15/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 2796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌