وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی روونکردنه‌وه‌ ده‌دات
مه‌وداپرێس-

وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند بارودۆخی ئەمنی لەعیراق سەقامگیرەو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان هەماهەنگیان هەیەو دەبێت زمانی دیالۆگ بۆ چارەسەری كێشەكان بەكاربهێنرێت.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی ده‌ست مه‌وداپرێس که‌وتووه‌ رایگەیاند: وەزارەتی دەرەوە هەماهەنگی لەگەڵ تەواوی لایەنەكاندا هەیە، پابەندنیشن بەزمانی دیالۆگ و رەخساندنی دەرفەتی یەكسان لەسەر بنەماو رۆشنایی پێداویستی ناوچەكە.

وتەبێژەكە وتووشیه‌تی: بارودۆخی ئەمنی لەعیراق سەقامگیرە، عیراق وڵاتێكە رێز لەهاوبەش و هاورێكانی دەگرێت و لەگەڵیان بەرژەوەندی هاوبەش ئاڵوگۆڕ دەكات، لەهەمانكدا تەئكیدی لەسەر سەرەوەری و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عیراقیش كردەوە.


PM:05:07:15/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌