رووسیا به‌شداری به‌رهه‌مهێنانی خورما ده‌کات

رووسیا به‌شداری به‌رهه‌مهێنانی خورما ده‌کات
مه‌وداپرێس-

بریکاری پارێزگاری کرماشان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بڕیارە گەورەترین پڕۆژەی چاندنی دار خورما و بەرهەمهێنانی خورما لە کرماشان بە به‌شداری سەرمایەدارانی رووسی لە هەردوو شاری قەسر شیرین و گێڵانغەربی پارێزگای کرماشان بکرێتەوە.
 
ئیدارەی پارێزگای کرماشان لە هەواڵێکدا بۆ میدیاکان رایگەیاند: پڕۆژەیێکیان ئامادە کردووە کە لەو پڕۆژەیەدا گەورەترین دارستانی خورمای رۆژئاوای ئێران لە دوو شاری قەسرشیرین و گێڵانغەرب دەکرێتەوە و سەرمایەدانەرانی ڕووس لە پڕۆژەکەدا هاوکار دەبن.

لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئیداریی پارێزگای کرماشاندا هیدایەت حاتەمی بریکاری پارێزگاری کرماشان لەو بارەیەوە رایگەیاند: ئەنجومەنی پارێزگا هەوڵ دەدات سەرمایەدارانی بیانی بۆ کرماشان رابکێشێت و دەرفەتی باشتر و هەلی کاری زیاتر لە پارێزگاکەدا بڕەخسێنێت و کردنەوەی دارستانی خورمای قەسرشیرین و گێڵانغەربیش یەک لەو پڕۆژانە دەبێت کە بە سەرمایەی بیانی کاری لە سەر دەکرێت.

ناوبراو ئەوەشی وتووه‌: پڕۆژەی گەرمەسێری شوێندانەر دەبێت بۆ دەوڵەمەندکردنی کەرتی جووتیاری و بەرهەمهێنانی بەروبوومی زیاتر ئەوەش خاڵێکی ئەرێنییە بۆ پێشخستنی دۆخی نالەباری ئابووری ئێستای ئێران.


PM:06:45:15/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌