سه‌رۆکی رووسیا داوایه‌ک له‌ ئێران ده‌کات

سه‌رۆکی رووسیا داوایه‌ک له‌ ئێران ده‌کات
مه‌وداپرێس-

سه‌رۆكی رووسیا داوا له‌ ئێران ده‌كات پابه‌ندبێت به‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌ ئێرانییه‌كانمان چه‌ندینجار ئه‌وه‌مان دووپاتكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌ر پێشهاتێك، به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران له‌ مانه‌وه‌یدایه‌ له‌ پابه‌ندبوون به‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌وه‌

ئه‌مڕۆ15ی ئایاری 2019، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیا له‌ چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌لیكسه‌نده‌ر فان دیر بیلنی هاوتا نه‌مساوییه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: له‌ گفتوگۆكانماندا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌ ئێرانییه‌كانمان چه‌ندینجار ئه‌وه‌مان دووپاتكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌ر پێشهاتێك، به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران له‌ مانه‌وه‌یدایه‌ له‌ پابه‌ندبوون به‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌وه‌.

پۆتن راشیگه‌یاند: ئێستا شتێكی نادیپلۆماسیانه‌ ده‌ڵێم كه‌ هاوڕێ ئه‌ورووپییه‌كانمان حه‌ز به‌ بیستنی ناكه‌ن، ئه‌مریكا تاكلایه‌نه‌ كشایه‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ شكستی هێنا، له‌ به‌رامبه‌ریشدا وڵاتانی ئه‌وروپا له‌توانایاندا نییه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ رزگاربكه‌ن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌رتی ئابوریی ئێرانیشیان پشتگوێخستووه‌.

ئه‌م قسه‌ناه‌ی پۆتن له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌مڕۆ تاران به‌ ره‌سمی چه‌ند پابه‌ندبوونێكی به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی راگرت و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ش كه‌وتوونه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش چیتر ئێران پابه‌ندنی سنوورداركردنی رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و ئاوی قورس نابێت.



PM:08:44:15/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 8728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌