شادی نه‌وزاد ئه‌م نهێنیه‌ی درکاند

شادی نه‌وزاد ئه‌م نهێنیه‌ی درکاند
مه‌وداپرێس-سازگار ئه‌حمه‌د

شادی نه‌وزاد رایگه‌یاند له‌سه‌ر سکاڵای من فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌رچووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد ده‌بێت سبه‌ی له‌ دادگا ئاماده‌بێت.

شادی نه‌وزاد په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان به‌ مه‌وداپرێسی راگه‌یاند "ئه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنه‌ی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌رچووه‌ له‌سه‌ر سکاڵای منه‌ که‌له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید تۆمارم کردووه‌".

شادی نه‌وزاد وتیشی "ده‌بێت شاسوار عه‌بدولواحید سبه‌ی له‌ دادگا یان ئاسایشی سلێمانی ئاماده‌ بێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ وه‌ڵامه‌ پرسیارێکی په‌یامنێرمان که‌ ئه‌گه‌ر شاسوار سبه‌ی ئاماده‌ نه‌بێت له‌ دادگا یان ئاسایش ئه‌و رێکارانه‌ چی ده‌بن که‌ ده‌یگریته‌به‌ر وتی "ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ دادگا و ئاسایشه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌بێت ئه‌وان کاری له‌سه‌ر بکه‌ن". 

به‌پێی نوسراوێک که‌ رۆژی 14ی ئایاری 2019 دادگای سلێمانی ده‌رچووه‌ تێدا فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌رکرد.

فه‌رمانکه‌ له‌سه‌ر داوای ئاسایشی سلێمانی بووه‌ که‌ داوای له‌ دادگای سلێمانی کردووه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ربکات به‌پێی ماددی 2 له‌ یاسایی قه‌ده‌غه‌کردنی  خراپ به‌کارهێنانی ئامێره‌کانی په‌یوه‌ندیکردن.


PM:10:02:15/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 13248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌