هاورده‌کردنی ئه‌م جۆره‌ میوه‌ و سه‌وزانه‌ قه‌ده‌غه‌کران

هاورده‌کردنی ئه‌م جۆره‌ میوه‌ و سه‌وزانه‌ قه‌ده‌غه‌کران
مه‌وداپرێس-

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق هاوردەكردنی 14 جۆر بەرهەمی سەوزە‌و میوەی قەدەغەكرد‌و بڕیارەكە دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگه‌یاند: لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی‌و ساغكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران، بڕیاردراوە 14 جۆر بەرهەمی كشتوكاڵی قەدەغە بكرێت.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: كە لەدوای كۆتایی هاتنی، وەرزی بەرهەمهێنانی ئەو بەرهەمە ناوخۆییانە جارێكی دیكە رێگە بە هاوردەكردنیان دەدرێت.

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ئەوەشی روونكردۆتەوە: كە دەبێت سەرجەم دەروازە سنورییەكانی عیراق‌ و هەرێمی كوردستان پابەندی ئەو بڕیارەبن.

ئه‌و سه‌وزه‌ و میوانه‌ش بریتین لە، تەماتە، خەیار، پەتاتە، باینجان، كەلەرم، قەڕنابیت، گێزەر، كاهو، شووتی، كاڵەك، سیر، گەنمەشامی. 


PM:11:32:15/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌