به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه‌ ژنێک ئاگر له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات

به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه‌ ژنێک ئاگر له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات
مه‌وداپرێس-

ژنێکی خەڵکی پیرانشار کە هاوژینەکەشی پێشتر بە هۆی تەقینەوەی مینەوە قاچێکی لە دەست دابوو، ئاگری لە جستەی خۆی بەردا.

بەپێی هه‌واڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئه‌مڕۆ چوارشەممە 15ی ئایاری 2019، ژنێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "پرشنگ ساڵحی" بەهۆی قوڵی برینەکانیەوە و زۆر بوونی رێژەی سووتان بە هۆی خۆسووتاندنەوە، لەیەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری ئورمیە گیانی لە دەستدا.

پرشنگ ساڵحی تەمەن 40 ساڵ هەفتەی رابردوو بە هۆی هه‌ژارییه‌وه‌ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.

هاوسه‌ری پرشنگ بەناوی "ئەبووبەکر ئارمکان" 7 ساڵ پێش بە هۆی تەقینەوەی منیەوە قاچێکی  لە دەست دابوو.



AM:12:01:16/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌