چۆنیەتی ئامادەکردنی لوقمە قازی

چۆنیەتی ئامادەکردنی لوقمە قازی
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

لوقمه‌ قازی، یەکێکە لەو شیرینیانەی کە لە مانگی رەمەزاندا خواستی زۆری لەسەره بۆ خواردن، بەم شێوازە ئامادە دەکرێت.

 کەرەستەکان

2 كوپ ئارد، 1 کوپ نیشاسته‌، 1 کەوچک خومره‌، 1 کەوچکی چا خوێ، كوپێك شیری گیراوه‌، شیلەی ئامادەکراو، زەیت.

 
چۆنیەتی ئامادەکردنی

سەرەتا ئارد و نیشاسته‌ و خومره‌و خوێیەکە بەباشی تێكه‌ڵ دەکەین، دواتر به‌پێی پێوست شیره‌كه‌ تێدەکەین پێویستە هه‌ویرێكە نه ‌خه‌ست و نه‌شل نەبێت، دواتر بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر هه‌ویره‌كه‌ به‌جێ بهێڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبێت، پاشان دوای ئه‌وه‌ی هه‌ویره‌كه‌ هه‌ڵات زه‌یت له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ند گه‌رم بكه، دواتر به‌ كه‌وچكێك پارچه‌ پارچه‌ هه‌ویره‌كه‌ بهێنه‌ و بیكه‌ به‌ دانە دانەی خڕ بیخره‌ ناو زه‌یته‌كه‌ تاوه‌كوو سوور ده‌بێته‌وه‌، پاشان دوای سووربوونه‌وه‌ی بیهێنه‌ ده‌ره‌وه‌و بیخه‌ره‌ ناو شیله‌كه‌، بەم شێوەیە وقمە قازیەکە ئامادە دەبێت و دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.

سەرچاوە: Mawdoo3


PM:04:24:16/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 1364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌