فەیسبوک، ئینستاگرام، تویتەرو چەند زانیاریەک

فەیسبوک، ئینستاگرام، تویتەرو چەند زانیاریەک
مەوداپرێس- کاروان رەسوڵ

هەمووان وابەستەین پێوەی و رۆژانە بەکارهێنەری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانین بەڵام هەندێک زانیاری وورد دەربارەیان نازانن و هەندێ جار دەکەوینە هەڵەوە.

فه‌یسبوک...

لای هەمووان روونە فەیسبوک هاوڕێیەتی سنوردارە وپێنج هەزار هاوڕێ قبوڵ دەکات لەدوای ئەوەوە دەوەستێت لە هەمان کاتدا دەتوانیت هەمان فیسبوک بە هاوڕێیکانیەوە بکەیت بە پەیجێک یان چەند پەیجێک بە هەرناوێک ئەمەیان سنوردار نییە لە هاوڕێ وەرگرتن، یان دەتوانیت گروپێک یان چەند گروپێکی پێوە گرێ بدەیت بە هەمان شێوە هاوڕێیەتی تێدا سنوردار نیەو دەتوانیت بەناوی جیاوازەوە دروستی بکەیت.
فەیسبوک سپۆنسەر دەکرێت..؟
فەیسبوک ئەکتیڤی دادەبەزێت..؟
پەیج ئەکتیڤی دادەبەزێت..؟ سپۆنسەر دەکرێت..؟
گروپی فەیسبوک ئەکتیڤی دادەبەزێت..؟ سپۆنسەر دەکرێت..؟

ئەکتیڤی فەیسبوک ئەو هەڵە گەورەیە کە رۆژانە هەندێک کەس باس و خواسی لێوە دەکەن و کەسێک دەنووسێت هاوڕێیان ئەکتیڤم دابەزیوە شتەکانتان نابینم کۆمێنتم بۆ بکەن، بە هیچ شێوەێک فەیسبوک شتێکی نییە بەناوی ئەکتیڤ دابەزین و بەرزبوونەوە چەندێک کۆمێنتت بۆ بنووسرێت دەوری نییە، چونکە ئەگەر ئەکتیڤ هەبوایە دەبوو سپۆنسەر بکرایە و بڕگەیەک نییە بۆ سپۆنسەر، بەڵام پەیج ئەکتیڤ بوونی هەیە ئەگەر خاوەنی پەیجێک بیت دەتوانیت ئەکتیڤی ببینیت، بینینی ئەکتیڤ تەنها بۆ ئەوکەسانەیەکە کە ئەدمینن لەسەر ئەو پەیجە ئەو کەسانەی لایکیان کردووە بە هیچ شێوەیەک ئەکتیڤ ئەو پەیجە نابینن تەنها بۆخاوەنەکەیەتی، هەرلەبەر ئەوەی ئەکتیڤ بوونی هەیە کەواتە دەشتوانیت سپۆنسەری بکەیت ئەویش بە دوو رێگە بە ئارزومەندی چەندێتی وچۆنێتی پارەکەی و هەڵبژاردنی شوێن و کاتەکەی، ئەوەی ماوەتەوە پێدەوترێت گروپی فەیسبوک نە ئەکتیڤی هەیە و نە سپۆنسەر دەکرێت.

ئینستاگرام...

خاوەندارێتی هاوبەشی هەیە لەگەڵ فیسبوک واتە یەک کۆمپانیا بەرێوەی دەبات، بە هەمان شێوە لە ئینستاگرام ئەکاونتی کەسی هەیە نە ئەکتیفی هەیە و نەسپۆنسەر دەکرێت، بەڵام دەتوانیت هەمان ئینستاگرام بگۆڕیت بۆ بازرگانی لە ژێر هەر ناوێکدا و ئەوکات ئەکتیڤی دەبێت و سپۆنسەریش دەکرێت، هەروەها دەتوانیت ئینستاگرامەکەت بلکێنیت بە فەیسبوکەوەو خاوەندارێتی پێ بسپێریت.

تویتەر...

کە ناوی تویتەر دێت کەسایەتیە تایبەتەکان دێت، زۆربەی کەسایەتیە جیهانیەکان و سەرمایەدارو دەوڵەمەندو سیاسیەکان تویتەریان هەیە، لە تویتەر تەنها یەک شێواز بەکارهێنان هەیە لە تویتەر بە شتێک نییە بەناوی ئەکتیڤ بەڵام سپۆنسەر دەکرێت تا ئێستاش لە عیراقەوە ناتوانیت سپۆنسەر بۆ تویتەرەکەت بکەیت، ئەو کەسانەی لە عیراق تویتەریان هەیە لە دەرەوەی عیراق سپۆنسەر دەکرێن یان تایبەت مەندیەکیان هەیە بۆیە رێگەیان پێدەدرێت، کۆمپانیای تویتەر بە کۆمپانیا هەستیارەکە بەناوبانگە، زۆربەی کات تویتەری هەندێ گروپ وکەسایەتی و کۆمپانیای داخستەوە ئەوەش لە کاتی شەڕی داعش بەدی دەکرا یاخود لەم رۆژانەدا تویتی هەندی کەسایەتی سیاسی ئێرانی داخست، بەڵام ئەم حاڵەتە لە فیسبوک رەچاوناکرێت و ئازادی زیاترە لە کاتی شەڕی داعش پەیجەکان کەناڵی بڵاوبونەوەی ڤیدیۆکانیان بوو بەڵام تویتەر رێگەی بەمانە ئەدا.


PM:11:02:18/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 1080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌