چۆنیەتی ئامادەکردنی زەڵاتەی باینجان

چۆنیەتی ئامادەکردنی زەڵاتەی باینجان
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

زەڵاتی باینجان یەکێکە لە زەڵاتە بەتامەکان، بەم شێوازە ئامادە دەکرێت.

کەرەستەکان

باینجان، 4 خەیار مامناوەند، 1 پیازی گەورە، 3 بیبەری، کەچەب، خوێ بەپێی پێویست، سەرجەم کەرەستەکان بەپێی ئەو ژمارەی بۆیان ئامادە دکەین گۆڕانی تێدا دەکرێت.

چۆنێتی ئامادەکردنی

سەرەتا باینجانەکە ورد دەکەین و سووری دەکەینەوە، دواتر پیاز و خەیار و تەماتە و بیبەرەکە بە جیا وردەکەین، پاشان کە باینجانەکە ساردبووەوە و سەرجەم کەرەستەکانی دیکەی تێکەڵ دەکەین، خوێ و کەچەب و تێدەکەین و بەباشی تێکەڵی دەکەین، کەمێک بیخە سەلاجەوە تا سارد بێت، بەم شێوەیە زەڵاتەکە ئامادە دەبیت و دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.

سەرچاوە: cookpad


PM:06:04:19/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 1896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌