ئاسایشی پارتی داوا لەهاوڵاتیان دەكات گوندەكانیان چۆڵ بكەن

ئاسایشی پارتی  داوا لەهاوڵاتیان دەكات گوندەكانیان چۆڵ بكەن
مەوداپرێس-هێمن مامەند

بەرپرسی كۆمیتەی مەخموری یەكێتی نیشتیمان كوردستان  ئاشكرای  دەكات ، كەئەمڕۆ ئاسایشی پارتی بەخەڵكی گوندەكانی بناری چیای قەرەچوغی ووتووە دەبێت گوندەكانتان چۆڵ بكەن.

رشادخدرگەڵاڵی بەرپرسی كۆمیتەی مەخموری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەنووسینێكدا لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك بەناونیشانی " چۆڵپێكردنی گوندەكانی بناری قەرەچوغ و مەترسیەكانی داعش"  وتارێكی نووسیووەو ئاماژە بەوەدەكات كەئەمڕۆ ئاسایشی پارتی بەخەڵكی گوندەكانی چیای قەرەچوغی ووتوە دەبێت گوندەكان چۆڵ بكەن و باسیش لەوەدەكات كەئەوان پێشووتریش باسی مەترسیەكانی داعشیان كردووە، بەڵام كەس گوێی پێنەداون .

ئەمەش  دەقی نووسینەكەی رەشاد گەڵاڵییە.
دەمێكە ئێمە باسی بوونی داعش و مەترسیەكانی بەتایبەت بۆ گوندەكانی بناری قەرەچوغ دەكەین و ووتمان كە داعش هەرەشەیەكی جددییە بۆسەر دانیشتووانی ئەم گوندانە بەلام بەئێمەیان دەووت زێدەرۆی دەكەن و شتی وابوونی نیە كەچی ئەمرۆ گوێبیستی ئەوەبووین كە لەلایەن ئاسایشی پارتی + میحوەری مەخمووری پێشمەرگە  ئاگاداری 16 گوندی بناری شاخی قەرەچوغ كراوە لەبەری كەندێناوە بەهەردوو لای شاخەكە كەدەبێ گوندەكانیان چۆڵبكەن و تارۆژی پێنج شەممەش مۆلەتیان دراوە بەهۆكاری دزەكردنی تیرۆرستانی داعش بۆ نێو ئەوگوندانەو لەهەنگاوی یەكەم لە گوندی گردەشینە تا دەگاتە میلیهۆرت بریاری چۆلكردنیان دراوە تەنها خەلكانێك دەمێننەوە كە ویستراوی ئاسایش و میحوەرن، سەرەرای بوونی هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر شاخی قەرەچوغ بەلام نەتوانراوە رێگری لەدزەكردنی داعش بكرێ و دواجار بەبریاری چۆلپێكردنی گوندەكان هەولی رێگریكردن یان كەمكردنەوەی جولەی داعش دەدرێ ، دانیشتووانی گوندەكانی بناری قەرەچوغ خەلكانێكی مەردارو جوتیارن كە بەم بریارە نەك بێ مال بەلكو بێ كارو بێ حال دەبن و زەرەرمەندی گەورە ئەوان دەبن كە سالانێكە بەهەولێكی زۆر گوندەكانیان ئاوەدان كردۆتەوە و ئەم بریارەش نارەزای زۆری خەلكی ئەو گوندانەی لێكەوتۆتەوە كە خاوەنی مەرومالات و كشتوكالن و بەجێبەجێكردنی ئەم بریارە زیانی زۆریان لێدەدات 
ئێستا راستیەكان وەك رۆژی رووناك دەركەوتن كەئەوەی ئێمە ماوەیەكی زۆرە دەیلێن و نكۆلیتان لێدەكرد ئەو راستیە نەویستراوەبوو كەئەمرۆ دەیبینین بەبریاری چۆلكردنی ئەم گوندانە لەدانیشتووانەكەی و ئاوارەكردنیان و رووبەرووبوونەوەی چارەنووسێكی نادیاربۆیان هۆشداریەكانی ئێمە پشتراستدەكەنەوە كەداعش مەترسی جددی هەیە بەبوونی لەنێو شاخی قەرەچوغ و ئەوەی ئەمرۆ دانی پێدادەنێن بەم بریارەتان درەنگ وەختە



PM:09:01:19/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 13112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌