به‌ڤیدیۆ، بۆ یه‌که‌مجار بارهه‌ڵگرێکی کاره‌بایی کاری پێکرا

به‌ڤیدیۆ، بۆ یه‌که‌مجار بارهه‌ڵگرێکی کاره‌بایی کاری پێکرا
مه‌وداپرێس-

لە شاری جۆن کۆپینگی سوید بۆ یەکەمجار بارهەڵگری کارەبایی بە بێ شۆفێر کاری پێکرا، ئەم بارهەڵگرە کە کارەکەی گواستنەوەی شتومەکە لە ڕێگەی کۆنتڕۆڵی کارەباییەوە کاری پێ دەکرێت.

بەڕێوبەری کۆمپانیای ئێنرید کە خاوەنی ئەم بارهەڵگرە بچوکەن کە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت بە بێ شۆفێر ئامێر بۆ ماڵان بگوازرێتەوە ناوی ڕۆبەرت فاڵکە، ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم داهێنانەی کۆمپانیاکەیان دەبێتە یەکەم بارهەڵگری کە بە بێ شۆفێر بتوانێت لە ڕێگەی کارەباوە ئەم کارە ئەنجام بدات، هەروەها باسی لەوە کرد کە لە ئێستادا لە تاقیکردنەوەدان لە داهاتودا ئەم بارهەڵگرە دەخەنە بازاڕەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەم داهێنانەی ئەوان شۆڕشێکی نوێ لە تەکنەلۆژی نوێدا بەرپا دەکات.

ئەم بارهەڵگرە ناوی تی پۆتی لێ نراوە و لە ڕێگەی ئینتەرنێتی 5G کاردەکات و دەتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت. چەندین ڕادار و هەستەوەری لەسەر دانراوە هەروەها دەتوانرێت بە 360 پلە لە دەوروبەریدا چاودێری بکرێت.
.


PM:10:55:19/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌