عادل عەبدولمەهدی داوای كۆبوونەوە لەگەڵ پەرلەمانتارە كوردەكان دەكات

عادل عەبدولمەهدی داوای كۆبوونەوە لەگەڵ پەرلەمانتارە كوردەكان دەكات
مەواپرێس-

بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە 2019.5.20 عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە و كۆبوونەوەكە لەسەر داواكاریی "عادل عەبدولمەهدی"یە.

بەهار مەحموود، پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند "كۆبونەوەكە لەسەر داواكاریی سەرۆكوەزیرانی عێراقە و من لەجیاتی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بەشداریی كۆبوونەوەوكە دەكەم".

بەهار ئاماژەی بەوەشكردووە "لەو كۆبوونەوەیەدا باسی بارودخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانی لەگەڵ دەكەین، بەتایبەت سووتاندنی دەغڵودانی جووتیاران و جموجوڵەكانی داعش لەو ناوچە كوردستانییەكان دەخەینە بەرباس".

پەرلەمانتارە كوردە وتیشی " هاوكات لەبارەی رووداوەكانی پەلكانە و داگیركردنی زەویی جووتیارە كوردەكان گفتوگۆ  سەرۆك وەزیران  دەكەین و داوا دەكەین پارەی گەنمی جوتیاران خەرج بكرێت".

 



AM:11:14:20/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 2576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌