بەم شێوازه چلفرای ئامادە بکە

بەم شێوازه چلفرای ئامادە بکە
مه‌وداپرێس - سازگار ئه‌حمه‌د 

چلفرای خواردنێکی خۆش و بەتامە، دەتوانرێت بەم شێوازە ئامادە بکرێت.

پێداویستیه‌كان 

نیو كیلۆ گۆشت، نیو كیلۆ ته‌ماته‌، 3 په‌تاته‌ ، 3 پیاز، خوێ به‌ پێی پێویست ، به‌هارات به‌ پێی ئاره‌زوو، زه‌یت.

چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی 

سه‌ره‌تا سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كان ورد ده‌كه‌ین، دواتر گۆشته‌كه‌ ده‌كوڵێنین،پاشان كه‌مێك سوری ده‌كه‌ینه‌وه‌، دواتر پێداویستیه‌كانی دیكه‌ی بۆ زیاد ده‌كرێت ده‌خرێته‌ سه‌ر ئاگرێكی هێواش، وازی لێ ده‌هێنرێت تا پێده‌گات و دواترئاماده‌ ده‌بێت و دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.

سەرچاوە: cookpad


PM:04:20:20/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌