نۆ هۆكار دەریدەخەن كەجارێكی دیكە ترەمپ ویلایەتی دووەمی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی وەردەگرێتەوە

نۆ هۆكار دەریدەخەن كەجارێكی دیكە ترەمپ ویلایەتی دووەمی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی وەردەگرێتەوە
مەوداپرێس-هێمن مامەند

گۆڤاری ( بیزنیس ئیسایدەر) ی ئەمریكی  لەراپۆڕتێكدا بەپشت بەستن  بە  چەند هۆكارێك و وە لێكدانەوەو شیكەرەوەی  چاودێران و شارەزایانی بواری سیاسی،  نۆ هۆكاری خستۆتە ڕوو كەلەهەڵبژاردنی  نۆڤمبەری  2020ی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا  جارێكی تر دۆناڵد ترەمپ بەسەرۆكی ئەو وڵاتە هەڵدەبژێرێتەوە

گۆڤارەكە نۆ خاڵەكەی بەم شێوەیە خستۆتە ڕوو.

هۆكاری یەكەم: كات، دۆناڵد ترەمپ تا مانگی نۆڤمبەری 2020 كەكاتی هەڵبژاردنە لەئەمریكا ، كاتێكی درێژی لەبەر دەستە بۆئەوەی بتوانێت پروپاگەندەی هەڵبژاردن بكات.

هۆكاری دووەم، كۆتایی هاتنی  راپۆرتی (مولر) ئەو راپۆڕتەی  كەهەموو ئەو گومانانەی رەتكردەوە، گوایە لەهەڵبژاردنی 2016 روسیا دەستی خستۆتە  ناو هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا لەبەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپ.

هۆكاری سێیەم:  چاككردنی باج و رسومات و هەروەها  رەخساندنی زۆرترین هەلی كار ئەمانە هۆكاربوون كەدۆناڵد ترەمپ وایكرد  باوەڕ بەدەنگدەرانی بێنن كەلەهەڵبژاردنی 2016 دەنگی پێبدەن و لەمەشدا توانی سەربكەوێت و لەماوەی سێ ساڵ دەست بەكاربوونی  بەڵێنەكانی كردە كردارەكی.

چوارەم:  دەركەوتن و یەكگرتووی سەركردەكانی كۆماریەكان ، كەلەهەڵبژاردنەكانی 2016 بەم شێوەیەی ئێستا یەكگرتوو ویەك دەنگ نەبوون.

پێنجەم:  رەفتارو  هەڵس و كەوتەكانی  ترەمپ سەركەوتووتر بوو لەئیدارەدانی حزبی كۆماریەكان بەبەراورد لەگەڵ سەرۆكەكانی پێشووتری ئەو حزبە.

شەشەم: تەواو كردنی هەموو كارەكانی لەسێ مانگی ئەمساڵ تەنیا بە30ملیۆن دۆلار، ئەمە لەكاتێكدا ئەو لیژنەیەی كەبۆتەخمین كردرنی ئەو كارانە تەرخان كرابوون بڕی 50ملیۆن دۆلاریان تەرخان كردبوو.

حەوتەم:  دە ركەوتنی كارەكانی زۆر بەخێرایی لەشارە گەورەكانی ئەمریكا، كەبەبەراورد لەگەڵ دیموكراتەكان  كارەكانیان زۆر هێواش بوون.

هەشتەم: بەهێزی ئیرادەو وەتوانای بڕیاردان و پێشكەوتنی بازاڕ و كار لەنیۆرك ، هۆكارێكی دیكەن بۆئەوەی جارێكی دیكە ترەمپ ویلایەتە دووەم وەربگرێتەوە.

نۆیەم: بەدرێژایی مێژووی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا ، تەنیا دوو سەرۆك نەیان توانیووە ویلایەتی دووەمی سەرۆكایەتی بەدەست بێننەوە ئەویش بۆشی باوك و جیمی كارتەر بوو، بەپێچەوانە هەموو سەرۆكەكانی دیكەی ئەمریكا توانیویانە دوو ویلایەت  سەرۆكایەتی وڵاتەكەیان بكەن".

سەرچاوە: سكای نیوزعربیە



PM:03:43:24/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 2364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌