کچێکی مێردمنداڵ خۆی خنکاند

کچێکی مێردمنداڵ خۆی خنکاند
مه‌وداپرێس-

کچێکی مێردمنداڵی خەڵکی پیرانشار بەهۆی رێگری کردنی خێزانه‌که‌ی له‌ هاوسه‌گیری کردن  لەگەڵ ئه‌و کوڕه‌ی کە خۆشیویستووە و دوای خۆکوشتنی کوڕەکە، ئەویش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

به‌پێی هه‌واڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی هەینی 24ی ئایاری 2019  کچێکی مێردمنداڵی خەڵکی گوندی شیناوێی پیرانشار بە ناوی "فایزە حەمزەپوور" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەنگاوی راگەیاندووه‌: فایزە تەمەنی 14 ساڵ بووە و بەهۆی ئه‌وه‌ی خێزانه‌که‌ی نه‌یانهێشتووه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و کوڕه‌بکات که‌ خۆشیویشتووه‌، خۆی هەڵواسیوە.

ئەو کوڕەش بە ناوی "س.ع" کە فایزە خۆشی ویستبوو، سێ مانگ پێش ئێستا هەر بەو هۆیەوە خۆی هەڵواسیبوو.


AM:10:26:25/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 1028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌