مه‌وداپرێس-
محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی، راوێژكاری حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و سه‌رۆكی پێشتووی شاره‌وانی تاران دانی به كوشتنی ژنه‌كه‌یدا نا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی ئایاری 2019، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایانگه‌یاند: محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی، راوێژكاری حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و سه‌رۆكی پێشتووی شاره‌وانی تاران دانی به كوشتنی ژنه‌كه‌ی به‌ناوی (میترا ئوستاد) ناوه.
پۆلیسی ئێران له‌باره‌ی رووداوه‌كه رایگه‌یاندووه "نه‌جه‌فی خۆی له یه‌كێك له بنكه‌كانی پۆلیس راده‌ستكردووه و پاساوی كوشتنی ژنه‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی خێزانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. میترا ئوستادیشی به گوللـه له حه‌مامی ماڵه‌كه‌یدا له باكووری تاران كوشتووه".