ئه‌مریکا په‌یامێکی توند ئاراسته‌ی حکومه‌تی عیراق ده‌کات

ئه‌مریکا په‌یامێکی توند ئاراسته‌ی حکومه‌تی عیراق ده‌کات
مه‌وداپرێس-

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و پێشێلكارییه‌كانی دژ به‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی هاووڵاتیان له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم په‌یامێكی توند بۆ حكومه‌تی عێراق ده‌نێرێ.

به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا و به‌ بیر به‌غدا ده‌هێننه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌ڵوێستی خۆی به‌ شێوازی كرداری دووپات بكاته‌وه‌ ‌ له‌به‌رئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و  پێشێلكاریانه‌ی چه‌ند گروپێكی چه‌كداری نێو حه‌شدی شه‌عبی ده‌یكه‌ن له‌دژی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی  و ده‌یانه‌وێ  ئارامی و سه‌قامگیری عیراق تێكبده‌ن.

كاسرین ویڵبارگه‌ر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بە كوردستان24ی راگەیاند "ئێمه‌ له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عیراقیه‌وه‌ هێزه‌كانمان له‌وێن، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی بۆ عیراقیه‌كان، بێگومان له‌هه‌فته‌كانی رابردووشدا هه‌ڵوێستی خۆمان به‌هێزه‌وه‌ به‌ عیراق راگه‌یاندووه،‌ كه‌وا قبوڵی ناكه‌ین ئێران له‌هه‌ر رێگایه‌كه‌وه‌ بێ سه‌قامگیریی له‌ عیراق یا هه‌رشوێنێكی تری ئه‌م وڵاته‌ تێكبدات".


PM:08:20:01/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 9972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌