له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا پێنج ژن کۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه‌

له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا پێنج ژن کۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه‌
مه‌وداپرێس-

لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لانیکەم پێنج ژن لە چەندین شاری کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕۆژی شەممە 1ی حوزه‌یرانی  2019 ژنێکی لاوی خەڵکی ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی "مەهین محەمەدی" بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لە ڕێگای خواردنی ده‌رمانه‌وه‌ خۆی کوشتووە.

لە لایەکی دیکەوە، رۆژی هەینی 31ی ئایاری 2019 کچێکی تەمەن 17 ساڵەی خەڵکی گوندی پەسوێی پیرانشار بە ناوی "سارا ئیسماعیلی" بە هۆی ئەوەی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ناچار کراوە شوو بە خزمێکی خۆیان لە سەردەشت بکات، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەمان ڕۆژ لە شاری کرماشان ژنێک بە ناوی "گولپەری ئەمیری" بە هۆی دەمەقاڵە لە گەڵ هاوژینەکەی خۆی هەڵواسیوە.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردووش ژنێکی تەمەن 21 ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی "کەژاڵ مەحموودی" خۆی کوشتووە.

لە شاری خۆی سەر بە پارێزگای ئورمیەش، ژنێکی 20 سالە بە ناوی "کوبرا ئەسەدی" بە هۆی کێشە لەگەڵ خێزانەکەی  ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

به‌پێی ئه‌م ئامارانه‌ بێت له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا پێنج ژن خۆیان کوشتووه‌ به‌ رێگای جیاجیا به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌ کێشه‌ی خێزانی له‌ پشته‌وه‌ بووه‌.



PM:11:11:02/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 1020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌