رۆژی چوارشەممە یەكەم رۆژی جەژن دەبێت

رۆژی چوارشەممە یەكەم رۆژی جەژن دەبێت
مەوداپرێس-


ناوەندی فەلەكناسیی نیودەوڵەتی، پێشبینی خۆی بۆ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان راگەیاندووەو دەڵێت پێدەچێت رۆژی چوارشەممە یەكەم رۆژی جەژن بێت.

محەمەد عەودە، بەڕێوەبەری ناوەندی فەلەكناسیی نێودەوڵەتی رایگەیاند "سەرجەم دامەزراوە فەلەكناسییەكان و تایبەتمەندانی ئەو بوارە كۆكن لەسەر ئەوەی، ئەستەمە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3/6/2019 مانگ ببینرێ، بە هەرچی هۆكاری بینین هەیە لە كیشوەرەكانی ئوسترالیا و ئاسیا و ئەفریقا و ئەوروپا نابینرێ، كەوایە پێدەچێت رۆژی چوارشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت".

ناوەندە فەلەكناسییەكە روونیكردووەتەوە كە "زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی رۆژی 6/5/2019 یەكەم رۆژی رەمەزانیان دەستپێكردووە و پێشبینی دەكەن ئەم ئێوارەیە مانگ ببینن".

بەرێوەبەری ناوەندی فەلەكناسی وتیشی "ئەمڕۆ لە زۆربەی وڵاتە عەرەبییەكان مانگ ون دەبێت، پێش دوو خولەك لە رۆژئاوابوون، ئەوەش دەریدەخات بینینی مانگ ئەستەم بێت پێش رۆژئاوابوون و دوادەكەوێت بۆ ئێوارەی سێشەممە و چوارشەممە دەبێتە یەكەم رۆژی جەژن".



AM:11:12:03/06/2019