نرخی فرۆشتنی نیمار ئاشکراکرا

نرخی فرۆشتنی نیمار ئاشکراکرا
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی نرخی فرۆشتنی یاریزانی به‌رازیلی و یانه‌که‌ی ڕاگه‌یاند بۆ یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ و مانچسته‌رسیتی .

پێگه‌ی 10 سپۆرت فه‌ڕه‌نسی ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه‌ : یانه‌ی پاریس سانجێرمان داوای 400 ملیون یورو ده‌کات بۆ فرۆشتنی نیماری به‌رازیلی .

هه‌مان پێگه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو : که‌ ڕۆشتنی نیمار له‌م وه‌رزدا له‌ یانه‌که‌ زۆر قورسه‌ چونکه‌ ئه‌و نرخه‌ی که‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمان داوای ده‌کات زۆره‌ .

نیمار له‌ساڵی 2017 و به‌بڕی 222 ملیون یورو له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه‌ کردوه‌.

ئه‌و پێگه‌یه‌ ئه‌وه‌ی درکاندوه‌ : که‌ نیمار ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و له‌پاڵ لیونیل میسیدا جارێکی تر یاری بکات .



PM:02:31:05/06/2019