کۆمپانیای ئه‌پڵ مژده‌ ده‌داته‌ به‌کارهێنه‌رانی ئایفۆن

کۆمپانیای ئه‌پڵ مژده‌ ده‌داته‌ به‌کارهێنه‌رانی ئایفۆن
مه‌وداپرێس-

كۆمپانیای ئەپڵ  كیبۆردی كوردی بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێسی 13 دادەنێت.

كۆمپانیای ئەپڵ لە كۆنفرانسی پەرەپێدانی ناسراو بە "دەبڵیو دەبڵیو دی سی'' بەڕەسمی سیستمی ئای ئۆ ئێسی 13 ی ڕاگەیاند ، كە لە مانگی 12ی 2019دا دەخرێتە بازاڕەوە.

ئەو بەرهەمە نوێیەی ئەپڵ چەندین داهێنانی نوێ‌ لەخۆدەگرێت ، گرنگترینیان درێژكردنی تەمەنی پاتریەكەیەتی كە بۆ 12 سەعاتی بەردەوام كار دەكات، ئەوەی جێ‌ ی سەرنجە لەم سیستمە نوێیەدا زمانی كوردی بۆ زیادكراوە و بەكارهێنەرانی كورد دەتوانن كیبۆردی كوردی لەو ئامێرەدا بەكاربهێنن و ئەو ئەپڵیكەیشنانە بە زمانی كوردی بەكاربهێنن كە بەلایانەوە مەبەستە.


PM:03:12:07/06/2019