پێکهاته‌ی ڕیاڵ مه‌درید دوای هاتنی هازارد بڵاوکرایه‌وه‌

پێکهاته‌ی ڕیاڵ مه‌درید دوای هاتنی هازارد بڵاوکرایه‌وه‌
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

 یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌شێوه‌یه‌کی فه‌ڕمی هاتنی ئیدین هازاردی به‌لجیکی و یاریزانی یانه‌ی چڵسی ڕاگه‌یاند بۆ یانه‌که‌ی.

هاتنی هازارد بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌بڕی 88 ملیون جونیه‌ی ئه‌سته‌رلینه‌ که‌ ده‌کاته‌ 100 ملیون یورو و هه‌روه‌ها بڕیاریشه‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رجه‌م پشکنینه‌ پزیشکیه‌کان بۆ ئه‌و یاریزازنه‌ ئه‌نجام بدرێت .

ریاڵ مه‌درید  ئه‌مه‌ سێهه‌م یاریزانه‌ که‌ بۆندی له‌گه‌ڵ واژۆ کردون دوای هه‌ریه‌ک له‌ یاریزانان ئیدیر میلتاوی به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی پورتو له‌گه‌ڵ یوڤیتیجی سڕبی و یاریزانی یانه‌ی ئینتراخت فرانکفورت.

رۆژنامه‌ی ئیکس پرێسی به‌ریتانی دوای هاتنی ئیدین هازارد پێکهاته‌ی ریاڵ مه‌درید به‌م شێوه‌یه‌یه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌ .

گۆڵپارێز – ( کورتوا )
به‌رگری – ( ئودریوزولا ، ئیدیر میلیتاو ، راموس ، مارسیلو )
ناوه‌ڕاست – ( تونی کروس ، لوکا مودریج ، کاسمیرو )
هێرشبه‌ر – ( جونیورز ، هازارد ، یوڤیتج ) ‌



AM:11:14:08/06/2019