موعین سوپاسی خه‌ڵکی سلێمانی ده‌کات

موعین سوپاسی خه‌ڵکی سلێمانی ده‌کات
مه‌وداپرێس-

ھونەرمەندی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان موعین ئەسفەھانی له‌دوای ئه‌نجامدانی کۆنسێرتێک له‌ شانۆ رۆمانی شاری سلێمانی سوپاسی خه‌ڵکی شاری سلێمانی کرد.

موعین ئه‌سفه‌هانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک سوپاسی خەڵکی شاری سلێمانی دەکات، نوسیویه‌تی " بۆ دووەمجارە سەردانی سلێمانی ده‌كه‌م و یەکەم کۆنسێرتە کە بۆ ھەوادارامی سازده‌كه‌م و ھیوایشی خواستووه‌ ئەو کەسانەی هاتون بۆ کۆنسێرتەکەی ئاسودەو ئاوێزانی گۆرانیەکانی بووبن".

موعین، لە ساڵی 1951 لە شاری ئەسفەھان لەدایکبووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی فارس، و خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپه، موعین یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە خاوەن هەوادارێکی زۆرە.



PM:09:01:08/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌