پاپای ڤاتیکان ئه‌م خواسته‌ی هه‌یه‌

پاپای ڤاتیکان ئه‌م خواسته‌ی هه‌یه‌
مه‌وداپرێس-

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان رایگه‌یاند خواستی ئەوەی هەیە ساڵی داهاتوو سەردانی عیراق بکات، وەک یەکەم سەردانی پاپا بۆ ئەو وڵاتە.

پاپا فرانسیس لە وتەیەکدا لەبەردەم نوێنەرانی کۆمەڵە و گروپە خێرخوازییەکان، کە هاوکاریی مەسیحییەکان دەکەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رایگەیاند "بیرۆکەیەکی بەهێزم هەیە کاتێک بیر لە عیراق دەکەمەوە، ئامادەییم هەیە ساڵی داهاتوو سەردانی ئەو وڵاتە بکەم."

به‌پێی وته‌کانی پاپای ڤاتیکان بێت له‌ساڵی داهاتوودا سه‌ردانی عیراق ده‌کات.


PM:08:25:10/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌