گرانترین گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری تۆمارکرا

گرانترین گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری تۆمارکرا
مه‌وداپرێس-

دادگای باری کەسێتی بەغدا گرێبەستێکی هاوسەرگیریی ژن و پیاوێکی به‌ستووه‌ لەسەر بڕی سێ ملیار دیناری عیراقی حازر و بڕێکێش بە قەرز.

بەپێی گرێبەستێکی هاوسەرگیری  کە ئەمڕۆ 10ی حوزه‌یرانی 2019 لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا و لە دادگای باری کەسێتی کەرخ تۆمارکراوە، ئاماژە بەوە کراوە، هەریەکە لە فەرحان سەوادی غەراوی و نەدا محەمەد لەتیف ئامادەی بەردەم دادگا بوون، دوای دڵنیابوونەوە لە ناسنامەکانیان و پشکنینی تایبەتی پزیشکی، گرێبەستی هاوسەرگیرییەکە لەسەر بڕی سێ ملیار دیناری عیراقیی حازر و، بڕی 5 ملیار دیناری قەرز کە لە گەردنی هاوسەری ژنەکە دەبێت جێگیرکرا ئه‌مه‌ش به‌ گرانترین گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری داده‌نرێت له‌ عیراق.



PM:09:14:10/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌