بەم شێوەیە خۆت لە توڕەبوون رزگار بکە

بەم شێوەیە خۆت لە توڕەبوون رزگار بکە
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

لەگەڵ بەرزبونەوەی فشارەکانی ژیان، رێژەی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی و توڕەبوون لای زۆرێک لە خەڵکی زیادیکردوە  بە شێوەیەک بووەتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەمان، هەندێک هۆکار هەن کە وا لە مرۆڤ دەکات توڕەبێت

هۆکارەکانی توڕەبونی زۆر بریتیە لە،گرفتی بۆماویی و دەرونی،هۆکاری ئابووری و کۆمەڵایەتی ،کەمخەوی،کارکردن بە شەودا،جۆری خواردن و کێشەی خێزانی.

هەروەها خۆراکیش ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە گۆڕانی ئەو هۆڕمۆنانەی توڕەبون زیاتر دەکەن بە تایبەتی خواردنی ئەوانەی کە کافاینیان تێدایە وە ئەو خواردنانەی کە ماددەی کیمیایی و پارێزگاریان تێدایە دەبنە هۆی بەرز بوونەوەی پەستانی خوێن و زیادبونی ڕێژەی توڕەبون  وە هەروەها ئەو خواردنانەی ڕێژەی کۆریستڕۆڵ تیایدا بەرزە وەک پەتاتە،خواردنە خێراکان،چەوری زیان بەخش

رێنمای بۆ دورکەوتنەوە لە توڕەبوون، دەتوانرێت لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی چەند ڕێنماییەکەوە رێژەی توڕەبوون کەمبکرێتەوە لەوانە،دورکەوتنەوە لەو کەسانەی دەبنە هۆی دڵەڕاوکێ، ڕێکخستنی کاتەکان و دوانەخستنی کار چونکە کەڵەکەبونی کارەکان دەبێتە هۆی توڕە بوون، گفتوگۆی هێمنانە و هەوڵدان بۆ دورکەوتنەوە لە گفتوگۆیەک کە وات لێ بکات توڕە بیت، هەناسەدان بە قوڵی، پیاسە کردن لە هەوایەکی کراوەدا، پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی هاوسەنگ، زۆر خواردنەوەی ئاو، زیاتر لە 8 کاتژمێر خەوتن.


PM:09:36:10/06/2019