ئه‌مریکا یه‌که‌م کاری له‌دژی تورکیا کرد

ئه‌مریکا یه‌که‌م کاری له‌دژی تورکیا کرد
مه‌وداپرێس-

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا راگرتنی راهێنانی بە فڕۆکەوانە تورکەکان لەسەر فڕۆکەی ئێف 35 راگەیاند.

لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاماژه‌ به‌وه‌کراوه‌، مەشق و راهێنان بە فڕۆکەوانە تورکەکان لەسەر فڕۆکەی ئێف 35 لە بنکەی ئاسمانی ئەریزۆنا راگیرا.

پێنتاگۆن جارێکی دیکە تورکیا ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت "راهێنان کردن بە فڕۆکەوانە تورکەکان دەستپێناکاتەوە تا ئەوکاتەی تورکیا لە کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس 400ی رووسی پەشیمان دەبێتەوە".

پێنتاگۆن مۆڵەتی تا 31ی تەموزی 2019 بە تورکیا داوە، بۆ دەستەبەرداربوونی لە کڕینی سیستمە مووشەکییەکەی رووسیا ئەگەرنا سزایی دارایی دەخاتە سەر تورکیا.


AM:09:34:11/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 4092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌