کریستیانو ڕۆناڵدۆ داوای چی له‌ مارسیلۆ کردوه‌

کریستیانو ڕۆناڵدۆ داوای چی له‌ مارسیلۆ کردوه‌
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

پێگه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردوه‌ که‌ کریستیانو رۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانه‌ی یۆڤانتوسی ئیتاڵی جارێکی تر داوایه‌ک ئاڕاسته‌ی مارسیلوی به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌کات .

ئه‌و پێگه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردوه‌ : که‌ کریستیانو رۆناڵدۆ داوا له‌ مارسیلو ده‌کات ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌جیبهێڵیت ئه‌وا په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی یۆڤانتوسه‌وه‌ بکات .

کریستیانو رۆناڵدۆ و مارسیلو ماوه‌یه‌کی زۆر به‌یه‌که‌وه‌ له‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یارییان کردوه‌ و ئه‌و دوویاریزانه‌ش له‌ یاریگادا زۆر به‌باشی له‌یه‌کتر تێگه‌یشتوون بۆیه‌ رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت هه‌مان کار له‌ یانه‌ی خانمه‌ پیره‌که‌ش دووباره‌ بکه‌نه‌وه‌.

له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ریاڵ مه‌درید و زیدان به‌ مارسیلویان ڕاگه‌یاندوه‌ که‌ که‌ ئازاده‌ له‌ یانه‌که‌ ده‌ڕوات یاخود ده‌مێنێته‌وه‌ . 



PM:02:52:11/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌