موچه‌که‌ی هازارد له‌ ریاڵ مه‌درید ئاشکرابوو

موچه‌که‌ی هازارد له‌ ریاڵ مه‌درید ئاشکرابوو
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

ئیدین هازاردی به‌لجیکی و یاریزانی پێشوی یانه‌ی چڵسی ئینگلیزی بڕی موچه‌که‌ی له‌ ریاڵ مه‌درید ئاشکرابوو .

وابڕیاره‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ کات ژمێر 9:00 ی شه‌و ئیدین هازارد به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌ڕمی پێشکه‌ش به‌ هانده‌رانی ڕیاڵ مه‌درید و ڕاگه‌یاندنه‌کان بناسێنرێت .

ئیدین هازارد هه‌تا ساڵی 2024 له‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌بێت و بڕی گرێبه‌سته‌که‌شی 100 ملیون یورۆیه‌ .

پێگه‌ی ئه‌ی بی سی ئیسپانی ئه‌مرۆ موچه‌ی ئیدین هازاردی ئاشکراکردوه‌ که‌ له‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید وه‌ری ده‌گرێت که‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌.

هازارد موچه‌ی هه‌فتانه‌ی 188 هه‌زار پاوه‌نده‌ و هه‌روه‌ها موچه‌ی ساڵانه‌شی 11 ملیون یۆرۆ ده‌بێت که‌ ئه‌مه‌ش له‌ دوای سیرجیو راموس زۆترین موچه‌یه‌ که‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌لجیکیه‌ وه‌ری ده‌گرێت .



PM:03:13:11/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌