رۆما ڕاهێنه‌ری نوێی ده‌ست نیشانکرد

رۆما ڕاهێنه‌ری نوێی ده‌ست نیشانکرد
مه‌واپرێس-سه‌باح خدر 

یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ڕاهێنه‌ری نوێی ده‌ست نیشانکرد و وه‌رزی داهاتو شوێنی کلاودیو ڕانێری ده‌گرێته‌وه‌ .

رۆما له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌ڕمی خۆی ڕایگه‌یاندوه‌ : که‌ پاوڵۆ فۆنسیکای پرتوگالی وه‌رزی داهاتوو ده‌بیته‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌که‌ و گرێبه‌سته‌که‌شی بۆ ماوه‌ی دووساڵ ده‌بێت .

پاوڵۆ فۆنسیکای پرتوگالی ته‌مه‌نی 46 ساڵه‌ و له‌ ووڵاتی موزه‌مبیق له‌دایک بوه‌ و هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2016 بۆ 2019  ڕاهێنه‌ری یانه‌ی شاختاردونتیسکی ئۆکرانی بوه‌ ، له‌ وه‌رزی داهاتوش راهێنه‌ری یانه‌ی گورگه‌کان ده‌بێت .

له‌ دوای وه‌رگرتنی پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی رۆما ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ ووتی : زۆر دڵخۆشم له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆما و هیوادارم بتوانم ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنم و بتوانم دڵی هانده‌ران خۆش بکه‌م .



PM:03:30:11/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌