نرخی یەك لیتر بەنزین لەم شوێنە تەنیا بەیەك سەنتە

نرخی یەك لیتر بەنزین لەم شوێنە تەنیا بەیەك سەنتە
مەوداپرێس-

بەپێی راپۆڕتێكی  جیهانی فەنزوێلا لە ڕیزبەندی یەكەمی جیهاندایە لەڕووی هەرزانی نرخی بەنزینەوە و لیترێك بەتەنها یەك سەنتە, ئێرانیش لە ڕیزبەندی سێیەمدایە و عێراقیش ڕیزبەندی 22هەمینی ولاتانی گرتووە .
 
سایتی  گڵۆباڵ پیترۆڵ پرایسس ناسراوە, لیستی نرخی بەنزینی لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان بۆ مانگی حوزەیران بڵاوكردەوە و تێیدا فەنزوێلا لە ڕیزبەندی یەكەمدایە كە نرخی یەك لیتر بەنزین بە تەنها یەك سەنتە,سودانیش لە پلەی دووەمدایە و نرخی لیترێك بەنزین بە 14 سەنت دەفرۆشرێت بە شۆفێران, دوای ئەویش ئێران دێت و لیترێك بەنزین لەو ولاتە بە 29 سەنتی ئەمریكی دەفرۆشرێت.

بەپێی ڕاپۆرتێكی جیهانی, فەنزوێلا لە ڕیزبەندی یەكەمی جیهاندایە لەڕووی هەرزانی نرخی بەنزینەوە و لیترێك بەتەنها یەك سەنتە, ئێرانیش لە ڕیزبەندی سێیەمدایە و عێراقیش ڕیزبەندی 22هەمینی ولاتانی گرتوە و لیترێك بەنزین بە 63 سەنت خەمڵیندراوە.
هەر لەو ڕیزبەندیەدا كە 164 وڵات لە خۆ دەگرێت, عێراق, لە پلەی 22هەمیندا دیاریكراوە و نرخی لیترێك بەنزین تێیدا بە 63 سەنت دیاریكراوە, و سایتەكە گرانترین نرخی بەنزینیشی لە هۆنگ كۆنگ دیاریكردوە كە دوو دۆلار و 18 سەنتە بۆ یەك لیتر.

هاوكات تێكڕای نرخی یەك لیتر بەنزین لەسەر ئاستی جیهان لەو مانگەدا بە یەك دۆلار و 13 سەنت خەملێنراوە.

سەرچاوەی وەرگێڕان، knn



PM:09:04:11/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌