په‌رله‌مانی عیراق گۆڕانکاری ده‌کات له‌ هه‌ڵبژاردی سه‌رۆک وه‌زیران

په‌رله‌مانی عیراق گۆڕانکاری ده‌کات له‌ هه‌ڵبژاردی سه‌رۆک وه‌زیران
مه‌وداپرێس-

هاوپەیمانێتی فەتح لە پەرلەمانی عیراق ھەڵمەتێکی واژوو كۆكردنه‌وه‌یان ده‌ستپێکردووه‌ بەئامانجی گۆڕینی ماددەیەکی دەستوور و ھەڵبژاردنی راستەوخۆی سەرۆک وەزیران لەلایەن خەڵکەوە.

محەمەد دەراجی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانێتی فه‌تح لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: هەڵمەتەکە بۆ گۆڕانکاری کردنه‌ لە دەستوور بەتایبەت ماددەی ( 76 ) ە و ماددەکە بگۆڕدرێت بەوەی سەرۆک وەزیران بەشێوەیەکی راستەخۆ لەناو خەڵکەوە ھەڵبژێردرێت و وادەی 30 رۆژی لەبەردەم دیاری دەکرێت بۆ پێکھێنانی حکومەت، بۆ ئەو مەبەستەش واژووكان کۆکراونەتەوە، بەبێ ئەوەی ژمارەی واژووكان ئاشکرا بکات.

 ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتیشی:  گۆڕینی ماددەکە ئامانج لێی کۆتایی ھێنانە بەو ئەزموونەی ماوەی چەند ساڵە لە عیراق ھەیە و سەرۆک وەزیران بە رێککەوتن و دابەشکاریی لایەنەکان دادەنرێت.


AM:08:56:12/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌