تره‌مپ نامه‌یه‌کی له‌کۆریای باکوره‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌

تره‌مپ نامه‌یه‌کی له‌کۆریای باکوره‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌
مه‌وداپرێس-

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند رۆژی دووشەممە نامەیەکی گەرم و گوڕ و جوانی لە رابەری کۆریای باکور کیم جۆنگ ئونەوە پێگەیشتووە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی، تره‌مپ رایگه‌یاند: پێی وایە شتێکی ئەرێنی لەگەڵ پیۆنگیانگدا روودەدات بەڵام وردەکاری نەدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌: کیم جۆنگ ئون بەڵێنەکەی خۆی بردۆتەسەر و هیچ تاقیکردنەوەیەکی ناوەکی یاخود موشەکی مەودا فراوانی تاقی نەکردۆتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن وتی دەکرێت کۆبوونەوەی سێیەمی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و کیم جۆنگ ئون ساز بکرێت و ئه‌وه‌ش بەندە بە پیۆنگیانگەوە.



AM:09:13:12/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌