سعودیه‌، که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی موشه‌کێک ژماره‌یه‌ک گه‌شتیاری بریندار کرد

سعودیه‌، که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی موشه‌کێک ژماره‌یه‌ک گه‌شتیاری بریندار کرد
مه‌وداپرێس-

هاوپەیمانی سعودیی ئیماراتی رایگەیاند، موشەکێکی حوسییەکان لە فرۆکەخانەی ئەبها کەوتووەتەخوارەوە و بەهۆیەوە 26 گەشتیار برینداربوون.

هاوپەیمانی سعودی ئیماراتی راگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، موشەکەکە لە هۆڵی پێشوازی گەشتیاران لە فرۆکەخانەی ئەبها کەوتووەتەخوارەوە.

ماوەی چەند مانگێکە حوسییەکانی یەمەن، بە شێوەیەکی بەردەوام موشەکی بالیستی بەرەو خاکی سعودیە هەڵدەدەن، سعودیە و ئەمریکاش ئێرانیان بەوە تۆمەتبار ده‌که‌ن .



PM:12:34:12/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌