راپۆرتێک سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران ئامادە دەکرێت

راپۆرتێک سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران ئامادە دەکرێت
مەوداپرێس-


چوار ئه‌ندامی‌ كوردی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی و ئابووری‌ لە پەرلەمانی عیراق راپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی نه‌وت و ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێردرێت ئاماده‌كردووە و بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ دانیشتنی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست مەوداپرێس كه‌وتووه‌، چوار ئه‌ندامی‌ كوردی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی و ئابووری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق كه‌ پێكهاتوون له‌ "ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ ره‌شید، جه‌مال كۆچه‌ر، شیروان میرزا و هۆشیار عه‌بدوڵا" له‌ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق راپۆرتێكمان ئاماده‌كردوه‌ سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی نه‌وت و ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێردرێت.

ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێن "له‌ راپۆرته‌كه‌دا چه‌ندین راسپارده‌ی گرنگی تێدایه‌ بۆ پاراستنی مافی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك راسپارده‌ی گرنگی تێدایه‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان".

ئەوەشیان خستۆتەڕوو "ئێمه‌ هه‌ر چوارمان ته‌ئكیدمان كرده‌وه‌ كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌بێت بگاته‌ ده‌ستی فه‌رمانبه‌ران به‌ شێوه‌ی مانگانه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ حكومه‌تی ئیتیحادی هه‌نگاوی تر ده‌گرێته‌ به‌ر".

وا بریاره‌ له‌ دانیشتنی سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ ئه‌و راپۆرته‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مان.


PM:03:40:12/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 2212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌