مەسرور بارزانی: ئاواتەخوازم هەموو لایەنە پەیوەندارەكان هاوكارمان بن

مەسرور بارزانی: ئاواتەخوازم هەموو لایەنە پەیوەندارەكان هاوكارمان بن
مەوداپرێس-


 مەسرور بارزانی، دوای راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا دەڵێت: "هەوڵ دەدەم بە هاوكاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە كابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریكراودا، پێكهاتەی كابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی كوردستان".

لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا، سوپاسی   مەسعود بارزانی سەرۆكی و پارتی و    مەكتەبی سیاسی و جەماوەری پارتی و تەواوی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكات، بۆ دەستانیشانكردنی بۆ ئەو پۆستە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

"پەیوەست بە ناوزەدكردن و ڕاسپاردنم بۆ سەرۆكایەتی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە پێوستی دەزانم، سوپاسگوزاریی خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆك بارزانی و مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و جەماوەری پارتی بكەم بۆ دەستنیشانكردنم وەك پاڵێوڕاوی پارتی بۆ ئەم پۆستە، هەروەها سوپاس و پێزانینم ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان، بە هەموو فراكسیۆنەكانەوە دەكەم بۆ ناوزەدكردنم و سوپاسی بەرێز سەرۆكی هەرێم دەكەم بۆ ڕاسپاردنم بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

سوپاس بۆ متمانەتان و هەوڵ دەدەم بە هاوكاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە كابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریكراودا پێكهاتەی كابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی كوردستان، تاكو هەرچی زووتر بتوانین خزمەتێكی شایستەی گەل و نیشتمانمان دەست پێبكەین. ئاواتەخوازم هەموو لایەنە پەیوەندارەكان هاوكارمان بن بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنین.

مەسرور بارزانی

١٢/٦/٢٠١٩"



PM:04:35:12/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌