لەهەولێر كەسێك بەچوار كیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

لەهەولێر كەسێك بەچوار كیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا
مەوداپرێس-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست مەوداپرێس كەوتووە ئاشكرای كرد، كەسێكیان دەستگیر كردووە كە چوار كیلۆ و 100 گرام مادەی هۆشبەری پێبووە و ویستویەتی مامەڵەی پێوەبكات.

لە راگەیاندراوەكەی ئاسایشی هەولێر هاتووە: "پاش چاودێری كردنی گومان لێكراوێكی بازرگانی مادەی هۆشبەر لە 28/5/2019 مەفرەزەكانمان توانیان تۆمەتبار (أ.غ . م) كە خەڵكی شاری مووسڵە بە بڕی چواركیلۆ و 100 گرام مادەی هێرۆیین لە شاری هەولێرەوە دەستگیر بكەن، كە لە مووسڵەوە هێنابووی".

ئاسایشی هەولێر راشیدەگەیەنێت: "تۆمەتبار بە مادەی (14 مخدرات) راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر".

ئاسایشی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكات: "لەكاتی بوونی هەر زانیارییەك لەسەر كەسانی گوماناوی و تاوانبار بە زوترین كات بنكە و بازگەكانی ئاسایش ئاگادار بكەنەوە".



PM:05:31:12/06/2019