حەسەن رۆحانی: بارودۆخی ئێستای ئێران بەراورد بە ساڵی رابردوو باشترە

حەسەن رۆحانی: بارودۆخی ئێستای ئێران بەراورد بە ساڵی رابردوو باشترە
مەوداپرێس-


سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەێنێت، كاریگەریەكانی واشنتۆن لەسەر تاران لەوشكبوندایە و دەشڵێت: بارودۆخی ئێستای ئێران بەراورد بە ساڵی رابردوو باشترە.

ئاژانسی ڕیا نۆڤەستی لەزاری حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: كاریگەریە كانی واشنتۆن لەسەر تاران لە وشكبوندایە و بەرەو نەماندەچێت.

روحانی ئاماژەوەشكردووە"  لە ئێستادا بارودۆخی وڵاتەكەی ئارامە و بەراورد بە ساڵی رابردوو بارودۆخی ئێران باشترە و چاوەڕێش دەكرێت بارودۆخەكە بەرەوەباشتر بچێت.

ئەو وتانەی ڕۆحانی دوای ئەوەدێت ئەمریكا سزای ئابوری بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندوە و چەندین جاریش بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاندوە كە بارودۆخی وڵاتەكەیان وەك شەڕی عێراق ئێران وایە و لە دۆخێكی خراپدایە، لە ئێستاشدا بەرپرسانی هەردولا جەخت لەسەر گفتوگۆ و دانوستان دەكەنەوە بۆ چارسەركردنی كێشەكانیان.



PM:06:03:12/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌