بزانە لەبەرچی سرودی ئەی رەقیب پەخش نەكراوە

بزانە لەبەرچی سرودی ئەی رەقیب پەخش نەكراوە
مەوداپرێس-


پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند كە دانیشتنی‌ رۆژی‌ سوێندخواردنی‌ سەرۆكی‌ هەرێم دانیشتنێكی ئاسایی بووە و دانیشتنی كردنەوەی وەرزی گرێدانی پەرلەمان نەبووە، بۆیە مارشی نەتەوەیی پەخش نەكراوە.

لە روونكردنەوەكەدا كەوێنەیەكی دەست مەوداپرێس كەوتووە بەڕێوبەرایەتی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند كە "وەك عورفێكی پەرلەمانی مارشی نەتەوەیی تەنیا لەكاتی كردنەوەی وەرزی گرێدانی پەرلەمان پەخش كراوە و لە دانیشتنە ئاساییەكانی تردا پەخش ناكرێت".

بەڕێوبەرایەتی راگەیاندنی پەرلەمانی‌ كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە "دانیشتی ژمارە (7)یش دانیشتنێكی ئاسایی بووە و دانیشتنی كردنەوەی وەرزی گرێدانی پەرلەمان نەبووە، بۆیە پەخش نەكراوە".

لە دانیشتنی ژمارە حەوتی پەرلەمانی كوردستان كە رۆژی 10ی حوزەیران لە هۆڵی سەعد عەبدوڵای هەولێر بەڕێوەچوو تێیدا نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی‌ كوردستان سوێندی یاسایی خوارد، سروددی‌ ئەی رەقیب و سروودی‌ نیشتمانی‌ عیراق پەخش نەكرا، بەوهۆیەوە رەخنە لە سەرۆكایەتی پەرلەمان گیرا و داواكرا لەو بارەوە روونكردنەوە بدات.



PM:08:03:12/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 1216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌