ئەمریكا سزایەكی دیكەی بەسەر ئێراندا سەپاند

ئەمریكا سزایەكی دیكەی بەسەر ئێراندا سەپاند

مەوداپرێس


وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سزای نوێی تایبەت بە ئێران بەسەر دوو كەس و كۆمپانیایەكدا دەسەپێنێت، كە بارەگاكەی لە عێراقە.

بە گوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا، كە لە پێگەی ئەلیكترۆنیی تایبەتی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، ئەو كۆمپانیایەی سزای بەسەردا سەپێندراوە ناوی "SWRC"ـە، كە بە ناوی "كانگاكانی سامانەكانی باشوور" بۆ بازرگانیی سنووردار ناسراوه، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی ئەو دوو كەسانە بكات، كە سزاكان دەیانگرێتەوە‌.

وەزارەتی ناوبراو نووسیویەتی: "ئەو كۆمپانیایە بەشێكە لە تۆڕی دارایی سەر بە فەیلەقی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران، كە لەلایەن ئەمەریكاوە خراوەتە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكان".

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا كۆمپانیای "كانگاكانی سامانی باشوور"ـی بەوە تۆمەتبار كردووە، كە "بە گوژمەی ملیۆنەها دۆلار چەكی بەو گرووپە چەكدارانەی عێراق فرۆشتووە، كە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پشتیوانیی دەكرێن"




PM:08:55:12/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 1108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌