بنەماڵەی مامۆستا یابانیەكە داوای لێكۆڵینەوە دەكەن

 بنەماڵەی مامۆستا یابانیەكە داوای لێكۆڵینەوە دەكەن
مەوداپرێس-


دوای ئەوەی مامۆستایەكی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بە ناوی پیتەر چۆی تەمەن 35 ساڵ هەفتەی رابردوو لە ناو ماڵەكەی خۆیدا بە كوژراوی دۆزرایەوە، بنەماڵەكەی گومانیان هەیەو داوا دەكەن ئەمریكیەكان لێكۆڵینەوەی زیاتر بكەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە كەناڵی (ئەلحورە)ی ئەمریكی ئاشكرای كرد كە بنەماڵەی مامۆستا كوژراوەكەی سلێمانی گومانیان لەو گێڕانەوەیە هەیە كە پۆلیسی سلێمانی رایانگەیاندووە، لەمبارەیەوە داوای لێكۆڵینەوە لە بەرپرسانی ئەمریكا لە عێراق دەكەن.

دوای ئەوەی مامۆستایەكی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بە ناوی پیتەر چۆی تەمەن 35 ساڵ هەفتەی رابردوو لە ناو ماڵەكەی خۆیدا بە كوژراوی دۆزرابووەوە، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندبوو لە بالكۆنی شوقەكەیدا لە نهۆمی حەفتەمەوە كەوتووەتە خوارەوە، بنەماڵەی ئەم مامۆستایە رایدەگەیەنن كە دڵنیان كوڕەكەیان زۆر بە ئاگا و هۆشیار بووە، باوەڕ ناكەن لە بالكۆنی كەوتبێتە خوارەوە.


پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندبوو كە مامۆستا پیتەر چۆی هەوڵی دابوو لە ڕێگەی بۆڕیەكی پلاستیكیەوە لە شوقەی دراوسێیەكیانەوە سەركەوێتە شوقەكەی خۆی و نەیتوانیبوو، بەم هۆیەوە لە نهۆمی حەفتەمەوە كەوتبووە خوارەوە، لەمبارەیەوە جەیمس چۆی تەمەن 38 ساڵ، كە دەكاتە برا گەورەی مامۆستا پیتەری كوژراو، بە ئێزگەی (ئێن بی سی)ی ئەمریكی راگەیاندووە زۆر هەوڵیان داوە لە هۆی كوژرانی براكەیان تێبگەن، بەڵام ناچێتە عەقڵیانەوە بەم سیناریۆیە كوژرابێ كە پۆلیسی سلێمانی گێڕاویەتیەوە.


جەیمس چۆی دەشڵێ "گومانمان هەیە سیناریۆیەكی خراپ لە پشت ئەو گێڕانەوەیەدا هەبێ، چونكە لەوە تێناگەین كە بۆچی براكەمان شتێكی وا دەكات، لە كاتێكدا ئەو كەسێكی زۆر بە ئاگا و هۆشیار بوو".


هەروەها دووپاتی كردووەتەوە كە براكەیان خەریكی خۆئامادەكردن بووە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ئەمریكا، داواش دەكات بەرپرسانی ئەمریكا لە عێراق زانیاری وەربگرن و لێكۆڵینەوە لە رووداوی كوژرانی براكەی بكەن.

سەرچاوەی وەرگێران،باس نیوز


PM:09:06:12/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌