حزبوڵڵای عێراق بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە

حزبوڵڵای عێراق بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە
مەوداپرێس-


كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێراق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، سعوودییە لە پشت گەڕانەوەی كوشتارە بۆ ناوچەكانی كەركووك و تارمییە و جرف نەسر.

میلیشیای حزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێرشی كردووەتە سەر سعوودییە و ئەو وڵاتەی بە هۆكاری سەرەكی كوشتار و گەڕانەوەی تیرۆر تۆمەتبار كردووە و مەترسی ئەوەشی راگەیاندووە، كە ئاسایشی عێراق رووبەڕووی هەڕەشەی گەورە بووەتەوە.

سەرەڕای ئەوەی عێراق كۆتایهاتنی شەڕی داعشی راگەیاندبوو، بەڵام بە گوێرەی زانیارییە میدیاییەكان لە سنووری پارێزگاكانی دیالە، سەلاحەدین، ئەنبار، كەركووك و مووسڵ چەكدارانی داعش سەرقاڵی خۆرێكخستنەوە و ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستین.



PM:09:31:12/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌