تەقینەوەیەك لەنزیك ئاسایشی گشتی روویدا

تەقینەوەیەك لەنزیك ئاسایشی گشتی  روویدا
مەوداپرێس-


كەمێك لەمەوبەر تەقینەوەیەك لە نزیك بارەگای ئاسایشی گشتی قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەك هاووڵاتی برینداربوون.

میدیاكان بڵاویان كردەوە" تەقینەوەكە لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە بووە و بارەگای ئاسایشی گشتی كردووەتە ئامانج، لە ئەنجامیشدا چوار هاووڵاتی برینداربوون و زیانێكی زۆریشی بە شوێنەكە گەیاندووە.

وتەبێژێكی  ئەمنی لەئاسایش گشتی قامیشلو  رایگەیاند" ئێستا  هێزە ئەمنییەكان شوێنەكەیان گەمارۆ دراوە و لێكۆڵینەوەیان لە تەقینەوەكە دەستپێكردووەو بارودۆخەكە كۆنتڕۆڵ كراوە".

قامیشلۆ شارێكە لە رۆژئاوای كوردستان و سەر بە پارێزگای حەسەكەیە و دەكەوێتە سەر سنووری نێوان باكوور و رۆژئاوای كوردستان، (توركیا و سووریا).



PM:03:53:17/06/2019